ئوستڕالیایش هاتە ناو شەڕەکەی سووریاوە

ئوسترالیا-KDP.info-بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بیبیسی) حکوومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاندوە کە یەکەم هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سووریا ئەنجام داوە.
بەپێی بەیاننامەییەکی ئەمەریکا، ڕۆژی دووشەممە سێ هێرشی ئاسمانی لە دژی چەکدارانی داعش لە سووریا ئەنجام دراون، کە ئۆتۆمبیلی دژەتانک و، خاڵی وەرگرتنی نەوتی خاوی داعشیان کردووەتە ئامانج و تێکیان شكاندوون.
هەڵبەتە ئوسترالیا لە پارەوە لەو هاوپەیمانیەتیەی ئەمەریکا لە دژی داعش لە عێراقدا بەشدارە، بەڵام لەبارەی بەشداریکردنیان لە سووریا سەرۆکوەزیری پێشوی ئوسترالیا (تۆنی ئابۆت) لە حەفتەی ڕابردوودا هەڵمەتی هێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراقەوە درێژ کردەوە بۆ ناو خاکی سووریا، چونکە ئەمەریکا داوای لێ کردبوو.
ئیستا بەریتانیا و، ئیماراتی عەرەب و، فەرەنسا و، کەنەدا و، ئەمەریکا و، ئوسترالیا لەو وڵاتانەن کە لە سووریاشدا هەڵمەتە ئاسمانیەکانیان لەدژی پێگە و چەکدارەکانی داعش ئەنجام دەدەن.
شیاوی باسکردنە، (کێڤن ئاندریو) وەزیری بەرگری ئوسترالیا گوتی، لەو هەڵمەتانەی تازەیاندا لەدژی چەکدارانی داعش لە سووریادا ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی چەکدارەکانی داعش کە دژەتانک بوون کردویاننەتە ئامانج و سەرکەوتووش بوون، لەو هەڵمەتەدا دوو فڕۆکەی (ڕاف) بەشداراییان تێدکردوە لە بەرزی و دوورییەکی زۆرەوە ئامانجەکانیان پێکاوە و، هەوڵیشیانداوە کە خەڵکی مەدەنی نەبنە قوربانی.
هەروەها لەسەر دۆخی پەنابەرانی سووریا، ئوسترالیا بڕیاری داوە ١٢هەزار پەنابەری سووریایی وەربگرێت، بە تایبەتی ئەوانەی کەمینەن لە سووریا و هەڕەشەیان لەسەرە.
و/ خالید ئەحمەد




