عەبادی دیسان نەهاتە پەرلەمان

بهغدا-KDP.info-وا بڕیار بوو حەفتەی ڕابرد سەرۆکوەزیرانی عێراق بچێتە پەرلەمان، بەڵام خستیە ئەم حەفتە، گوایە ئەمڕۆ بچێت، بەڵام وا دیسان خستیە دوای جەژنی قوربان.
(بەنگین مزووری) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی پرۆسەی چاکسازی بێتە پەرلەمان، بەڵام داوای لێبوردنی کرد و، بە بیانووی سەرقاڵی نەهات."
(بەنگین مزووری) گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە خۆی داوای کردبوو بێت بۆ پەرلەمان؛ هەڵبەت ٥٠ پەرلەمانتاریش داوایان لێ کردبوو بێتە پەرلەمان؛ دیارە هەتا پاش جەژن نایەت.
بڵند ئیبراھیم




