٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفوور: لە میحوەری خازردا چەکی کیمیایی بەکار نەھاتووە

سەرچاوە: KDP.info

خازر -KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە لەمیحوەری خازر داعش چەکی کیمیاوی بەکارھێناوە، سەرپەرشتیاری میحوەری خازر ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ، بە ھیچ شێوەیەک چەکی کیمیاوی بەکار نەھاتووە.

سەرپەرشتیاری میحوەری خازر (عارف تەیفوور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو تیرۆریستانی داعش ھێزی پێشمەرگەیان تۆپباران کرد و، ھێزی پێشمەرگەش بە توندی وه‌ڵامی دانەوە؛ دەنگۆی تەقاندنی چەکی کیمیایی راست نییه‌."
(عارف تەیفوور) گوتیشی، لە چێشتخانەی ھێزی پێشمەرگەدا بوتلێک غاز تەقیبوویەوە و، بۆنغازەکە بڵاو بووبوویە؛ دەنگۆی چەکی کیمیایی هی ئەوە بوو."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار