لە مووسڵ دوو گروپی داعش بووە شەڕیان و، نۆیان لە یەک کوشت

مووسڵ -KDP.info- ئەمڕۆ دوو گروپی دیکەی داعش لەسەر ماڵی دزرا و، بووە شەڕیان، لە ئاکامدا نۆ کەس لە ھەردوو لا کوژران.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە گوندی وادیسەفا لە ناوچەی گەیارە لە مووسڵدا گروپی (عەلا عەگەش) و، گروپی (ئەبوومسعەب مووسڵ) لەسەر ماڵی دزراو بووە شەڕیان و، لە ئاکامدا ٩ کەسیان لی کوژرا."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ ٨٢ تیرۆریستی دیکەی داعش بەرەو سووریا ھەڵاتوون، کە سێیانیان پلەیان ئەمیرە.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ داعش ٥٠ کچ و کوڕی دەستگیر کردووە بەو بیانووەی پەیوەندیی خۆشەویستی لەنێوانیاندا ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




