٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی به‌ پێشنیاره‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ رازی نه‌بوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-کارگێڕێکی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە دەڵێ، یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دابەش بکەن، بەڵام ئێمە قبووڵ ناکەین بکرێتە پێوەر.

(بەختیار سدیق) کارگێڕی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵه‌بجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت: "شاندی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و، بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی ئێمەیان کرد و، باسیان لەوە کرد پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دابەش دەکەن و، ئێمەش بە ئەوانمان ڕاگەیاند ئەمە قبووڵ ناکەین بکرێتە پێوەر، چونکە ناکرێت بەم شێوەیە بێت و ڕەنگە ئێستا گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر دەنگەکاندا ھاتبێت."
(بەختیار سدیق) گوتیشی، دابەشکردنی پۆستەکانی ئەنجومەن لە دەسەڵاتی لایەنەکاندا نییە دابەشی بکەن، بەڵکو ئەمە کاری کۆمسیۆن و پەرلەمانە و، دەبێ ئەوان پۆستەکان دابەش بکەن و، ناکرێت ئەوان بە ئارەزووی خۆیان ئەو کارە بکەن."
کارگێڕی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە وتیشی، ئێمە سوورین لەسەر قسەی خۆمان و، بەو پێشنیارە ڕازی نابین.
سەبارەت بەوەی کە ئەوان بەشداری لە کۆبوونەوەکەی حەفتەی دادێدا ناکەن کە بڕیارە لەنێوان لایەنەکان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان بەڕێوە بچێت؛ ئێمە ئەو کۆبوونەوەیەمان ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵکو ئەوان خۆیان باسیان لەوە کردووە لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆ دەبنەوە لەگەڵی ڕێک کەوتوون و، ئێمەیان ھاویشتووەتە دەرەوە، کەچی وه‌ڵامی داواکارییەکەی ئێمەیان نەداوەتەوە و، لە ڕاگەیاندندا وڵام دەدەنەوە و، ئێمەیش بە وەڵامی ڕسمی وەری‌ناگرین.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار