باوكی (ئالان): نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی دا، قوتابخانه، مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌یێك له كۆبانێ دروست بكات

هه‌ولێر-KDP.info- باوكی (ئالان) كه ئێستا لە هەولێرە دەڵێ، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته هه‌ولێر، دیداریش له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی)برایانه و له ئاستێكدا بووه كه چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد.
(عەبدوڵڵا کوردی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "من لە کوردستانم و سەردانی (کاک نێچیرڤان بارزانی)م کرد، بەڕاستی هەستم نەکرد ئەو وەکو سەرۆکێک مامەڵەم لەگەڵدا دەكات، بەڵكو وەك برایەك بوو لەگەڵم، ئەوەندە دڵتەنگ بوو من هەستم کرد (ئالان) کوڕی (نێچیرڤان بارزانی) بووە.''
ئه‌و باوكه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌كه‌ی تێیدا چوو، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بووه مانشێتی ته‌واوی مێدیاكانی دنیا، گوتیشی، ''(نێچیرڤان بارزانی) بەڵێنی پێدام لە کۆبانێ قوتابخانەیەک، نەخۆشخانەیەک و مزگەوتێک بەناوی (ئالان)ه‌وه دروست بکات و هاوکاریی منداڵەکانی کۆبانێ بكات".
باوكی (ئالان) گوتیشی، سەرۆكی حكوومەت داوای لێی كردووە كه ئه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێ لە باشووری كوردستان بمێنێتەوە و زیاتر گوتی "پێی گوتم كه لێرە بمێنیتەوە و پێمانخۆشە خزمەتت بكەین، بەڵام من گوتم ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه چونكه كه‌سوكاره‌كه‌م له كۆبانێ، هه‌روه‌ها منداڵانی ئه‌وێ پێویستیان پێمه؛ هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی له توانامدا بێ هاوكارییان بكه‌م.''
(عەبدوڵڵا کوردی) پاش ڕووداوه‌كه له لایه‌ن ولاتی كه‌نه‌دا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ورووپاییه‌وه مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، ''من له‌پێناو خێزانه‌كه‌مدا ده‌مه‌ویست وڵاته‌كه‌م جێ بهێڵم و له شوێنێكدا لێی بحه‌سێینه‌وه، به‌ڵام كاثێك منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌مم له ده‌ست دا، واتایه‌ك بۆ په‌نابه‌رێتیی من نه‌ماوه‌ته‌وه. ئێستا من ئامانجێكم نییه. جگه له‌وه‌ی هه‌میشه به ته‌نیشت گۆڕی خێزانه‌كه‌مه‌وه بم. نامه‌وێ جارێكی دی جێیان بهێڵم.''
ئه‌و ئه‌گه‌ر گوتی هیچ په‌یامی بۆ ئه‌و گه‌نج و خێزانانه نییه كه له‌پێناو ژیانی باشتردا نیشتیمان جێ ده‌هێڵن، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ناوچه‌كه دۆزه‌خێكه بۆ خۆی، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، باوه‌ڕبوون به ژیانێكی ساده و ژیان له نیشتیمانی خۆتدا گه‌لێك له غوربه‌تی چاكتره.
ده‌رباره‌ی تێڕوانینی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی خه‌لكی هه‌ولێر لێی، باوكی (ئالان) ده‌ڵێ، وه‌ها پێشوازیێكی سۆزئامێز له خه‌ڵكی باشووری كوردستانه‌وه به‌رانبه‌رم، جێی ڕێز و بایه‌خی زۆره له‌لام، خه‌ڵكی ئێره گه‌لێك باشن.




