٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو لە تورکە ڕفێندراوەکان دۆزرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە ئاشکرای کردووە کە، دوو لە کرێکارە تورکە ڕفێندراوەکان لە نزیک نەخۆشخانە تورکیاییەکەی پارێزگاکە کە هێشتا لە دۆخی دروستکردندایە، ئازاد کران.
لە لێدوانێکیدا ئەو سەرچاوەیەی ناوی نەبراوە و پێگەی "مەسەلە" بڵاوی کردووەتەوە، هەروەها دەڵێ، درەنگانی دوێشەو، هێزە ئەمنییەکان دوو لە کرێکارە ڕفێندراوەکانی دۆزیونەتەوە کە ڕفێنەران لە نزیک نەخۆشخانە تورکیاییەکەی ٦کم دوور لە ناوەندی پارێزگای بەسرە، ڕفاندبوویانن؛ هەردووکیشیان چاویان بەسترابوو.
گوتیشی، ڕفیندراوەکان لە ڕێی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێیان بووە ناسراونەتەوە و، ناویان(نەجدەت یڵماز و ئەرجان ئەزگول)ـە.

گرووپێکی چەکداریی لە بەغدا بەناوی گرووپەکانی مردن (فرق الموت) چەند مەرجێکیان داناوە بۆ ئازادکردنی 18 هاووڵاتی تورکیا کە لە شاری بەغدا رفێندرابوون و، یەکێک لەو مەرجانەیش راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانە بۆ تورکیا.

ئەو گرووپە چەکدارییە دوو مەرجی دیکەیان داناوە بۆ ئازادکردنی ئەو 18 هاووڵاتییەی تورکیا و رایانگەیاندووە "ئەگەر (ئەردۆغان) وەڵامی ئەم داواکارییانەیان نەداتەوە ئەوا (ئەردۆغان) و حیزبەکەی دەبنە هۆی ئەوەی تورکیا و ئەوەی گرووپەکە بە "نۆکەرانی (ئەردۆغان) لە عێراق" ناوی بردوون، باجەکەی بدەن.

مەرجەکانی دیکەی گرووپە چەکدارییەکە بەمشێوەیەیە:

١ -وەستاندنی رۆیشتنی چەکداران لە ناو تورکیاوە بۆ عێراق.

٢- تورکیا دەبێت فەرمان بە میلیشیاکانی خۆی بکات کە بریتین لە جەیشولفەتح بۆ ئەوەی گەمارۆ لەسەر شارەکانی فۆعە ، کفریا ، نبل و ئەلزەهرا  هەڵگرن و رێگە بدەن پێداویستی و هاوکارییەکان بگەنە ئەو دوو شارۆچکەیە وەک هەنگاوێکی یەکەم.

رۆژی چوارشەممە 2ـی ئەیلوول چەكدارانی "گرووپەکانی مردن" 18 کرێکاری تورکیان  لە شاری سەدری رۆژهەڵاتی بەغدا رفاندن.

ئەو کرێکارانە کە سێیانیان ئەندازیارن، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغدا لە یاریگایەكی شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا كاریان كردووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار