هاووڵاتیانی ناوچە جیاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بۆ بەشداربوون لە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختەدا، جیاکاری قبووڵ ناکەین

هه‌ولێر-KDP.info- هاووڵاتیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به نیگه‌رانییه‌وه له بۆچوونی ئەو لایه‌نە سیاسییەی هه‌رێم ده‌ڕوانن كه باسی له‌وه كردبوو خه‌ڵكی ناو كه‌ركووكیش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی هه‌رێمدا بكات، خه‌ڵكی شنگال و زوممار و ڕه‌بیعه و مه‌خموور و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه ده‌ڵێن، ئێمه‌یش كوردین و كوردستانین؛ بۆیه له خانه‌قینه‌وه تا شنگال بۆ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێ یه‌ك به‌شداری بێ، ئه‌گینا قبووڵ ناكه‌ین هیچ لایه‌نێك بۆ مه‌رامێكی سیاسی جیاوازیمان پێ بكات.
هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور ئه‌گه‌ر بچێته نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه، ته‌نیا هاووڵاتیان له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن ده‌نگده‌ری نوێنه‌رەكانیان بن، به‌ڵام ئێستا بیرۆكه‌یه‌ك هاتووه‌ته پێشێ كه لایه‌نێكی سیاسی ده‌ڵێ با خه‌ڵكی ناو كه‌ركووكیش بێته نێو هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه ڕێك مه‌به‌ستیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یە، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه ڕیككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌ی بۆ كوردانی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبەری كه‌ركووك، مه‌خموور و شنگال و شوێنه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بێ كه به‌شدار بن له ئه‌گه‌ری كارێكی وه‌هادا؟ هاووڵاتیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم خۆیان له‌و باره‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌دوێن.. له ده‌ستپێكدا مامۆستا (سیروان حوسێن ئیسماعیل) خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له گۆڕانكاری دیمۆگرافیاكانی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی: "ئه‌م پێشنیازه به بڕوای من پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندێكی كوردانەی هەبێت ڕه‌هه‌ندێكی حزبیانەی سه‌داسه‌دی پێوه دیاره؛ له‌وانه‌یه ئه‌و لایه‌نه له‌و شوێنه كێرڤی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زیاتره بۆیه داوای ئه‌مه ده‌كات؛ وا باشتر بوو بڕیارێكی كوردانه بووایه به‌وه‌ی هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شدار بوونایە."
(سیروان حوسێن) گوتیشی: " ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیازه به شێوه‌یه‌كی گشتی بووایه له شنگالەوە تا خانه‌قین، جێگای ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك ده‌بوو، پشتگیری‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه پێمان وایه مه‌رامێكی سیاسیی له پشته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت و به‌رده‌وام بوون له‌م پێشنیازه و پشتگیرییەکی زۆری لێ كرا، ئه‌وا ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین كه گشت ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به‌شدار بن."
(ساڵح میرانی) دانیشتووی شاره‌دێی زومماره به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "هه‌ر بڕیارێك ده‌ربچێت نابێ جیاوازی بکرێت له‌نێوان شنگال و زوممار و ڕه‌بیعه و كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری مادده‌ی 140ـدا، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه خۆیان ئه‌مه له هیچ لایه‌نێك قبووڵ ناكه‌ن بێبه‌شیان بكه‌ن له بڕیارداندا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خۆ ئێمه‌ش كوردین بۆ جیاوازی دەکەن."
(ساڵح میرانی) گوتیشی: "بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاری وا بكرێت خۆپێشاندان ده‌كه‌ین و، هه‌ڵوێستی خۆمان به هه‌موولایه‌ك ڕاده‌گه‌یێنین، چونكه ڕۆژانه هاووڵاتی ده‌ڵێن پێویسته ئه‌م كاره قبووڵ نه‌كه‌ین به‌شدار بین له‌م هه‌ڵبژاردنەدا ئه‌گه‌ر بکرێت."
له‌باره‌ی هه‌مان پرس هاووڵاتی (به‌ره‌كات شه‌مۆ) دانیشتووی شاروچكه‌ی شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا ئه‌و ناوچانه به خوێنی شه‌هیدان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێویست به‌وه ناكات ئه‌م جیاوازییە بكرێت بۆ مه‌رامی حزبیی خۆیان و، جیاوازی بکەن لە بەینی شنگال و كه‌ركووكدا؛ جا كه‌س ناتوانێت بێبه‌شمان بكات له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئیمه‌ش كوردین و مافمان هه‌یه، له وڵا‌تێكی دیموكراتیکدا ده‌ژیێین؛ ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ی ئێمه به‌ر له دیموكراتیه‌تی عه‌ره‌ب بووه له‌و كاته‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له 46ـدا دامه‌زرا و دیموكراسیی ڕاگه‌یاندووه باوه‌ڕی پێ هه‌یه."
ئه‌و هاووڵاتیه گوتیشی: "كه كه‌ركووك له ده‌نگدان به‌شدار بێت ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌مان مافمان هه‌یه و جیاوازیمان نییه، قبووڵ ناكرێت پێشنیاز له دژی ئێمه پێشكه‌ش بكرێت."
هه‌ر بۆ هه‌مان پرس هاووڵاتی (یه‌لده شموئێل) دانیشتووی شاره‌دێی تلكێف به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:" ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌نیا كه‌ركووك به‌شدار بێت، ناوچه‌كانی ئێمه‌ش له‌نێو مادده‌ی 140دایه و كوردی ئێزدی و هه‌روه‌ها برایانی مه‌سیحیین و خۆمان داوا ده‌كه‌ین ناوچه‌كانمان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك ته‌نیا بۆ ده‌نگدان پێویست ناكات بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان دژمان بن، به‌ڵكو پێویسته كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مانیش؛ بۆیه ناڕه‌زایی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین، چونكه بۆ چه‌ندان ساڵه پێشمه‌رگه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاری كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان و دابینكردنی مافه‌كانمان نه‌ك بێبه‌شكردنمان؛ خۆزگه ئه‌و لایه‌نه سیاسییه گوتبای له حانه‌قینەوە تا شنگال نه‌ك كه‌ركووكمان لێ جیا بکاتەوە."
له شاره‌دێی 'وانكێ'ـیشدا (شڤان چاوشین قادر) بۆ ئه‌م پرسه ناڕازیبوونی خۆی بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دیاری كرد و گوتی: "خۆی ئەو سنوورانەی بە مادده‌ی 140 ناسراون ته‌نیا كه‌ركووك نییه؛ ئه‌و لایه‌نه‌ی داوا ده‌كات به ته‌نیا كه‌ركووك له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا به‌شدار بێت، ته‌ماشای ڕێژه‌ی ده‌نگدانی خۆی ده‌كات كه زیاتره له‌و سنووره‌دا، بۆیه ئه‌م داوایه‌ی كردووه به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له كوردستان سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت و، ئێمه‌ش هیچ جیاوازییه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ كه‌ركووك و ناڕازیبوونی خۆیشمان دەردەبڕێن و هه‌ڵوێستی توندمانیش ده‌بێت."
(حه‌موود حوسێن) هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی ناحیه‌ی ڕه‌بیعه هه‌ڵوێستی خۆی دەربڕی و، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ش كوردین؛ پێویست به پێشنیازی وا ناكات و، دژی ده‌وه‌ستینه‌وه؛ داوایش ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانی تر دژیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. وا بڕوات هه‌لوێستی توندمان ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی كه مه‌رامی ته‌سكی حزبیی خستووەتە سه‌رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه."
یەکشەممەی ڕابرد، حەوتەم کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان(پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی) بێئەنجام کۆتایی هات، وەهایش بڕیارە، سبەی پێنجشەممە هەشتەم کۆبوونەوە بەڕیوە بچێت، بەڵام ئەو پێنج لایەنە هێشتا دەربارەی پرسی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک، ڕێکنەکەوتوون. بۆچوونی کۆی لایەنەکانیش لەوەدا یەک دەگرێتەوە کە، کە ئەگەر نەسازێن، ئەوا هەڵبژاردنی پێشوەخت بەهێزترین ئەو ئەگەرەیە تا دەنگدەر کۆتایی بە مشتومڕی درێژخایەنی نێوانیان بێنێت، هەڵبەت گەڕانەوە بۆ ڕای گەلیش پێوەست بە پرس ڕەهەند نیشتیمانییەکان، دەمێکە پارتی پارتی جەختی لێ دەکاتەوە.
نه‌شوان به‌رزنجی




