٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری کەرکووکدا، له ‌دوێنه‌وه‌ 21 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك -KDP.info- هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ به‌ پشتیوانیی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و دوبز، لە گوندەکانی سەدە و غه‌ڕه‌دا تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد و زیانێكی زۆریان لێیان دا.

(د. كه‌مال كه‌ركوكی) به‌رپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و دوبز، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌عات شەشی ئەم ئێوارەیە، پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان‌، تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی سەدە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكدا تۆپباران و بۆردومان كرد."
(كه‌ركووكی) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش وەکو جاران لە هەوڵی خراپکاریدان و، لە سه‌عات چواری پاشنیوەڕۆوە دەستیان کرد بە هاونبارانکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستانی سەر بە لیوای )126( و لیوای (11) و فەرماندەی کەرکووك و لیوای (5) لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكدا؛ پێشمەرگە سەربەرزەکانیش زۆر چالاك و مەردانە لێیان هاتنەوە دەست و ڕاویان نانەوە."
به‌رپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و دوبز گوتیشی: "بە هه‌ماهه‌نگیی تیمی سەربەرزی هەواڵگری، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانییان شوێنی تیرۆریستان بۆردومان بکەن و، زیانێکی باشیان لێ بدەن؛ لەو بۆردومانەدا داعش، شەشیان لێ کوژرا و، هاوەنێکیشیان لێ داڕزا و، ژمارەیەکشیان لێ بریندارە. ئه‌مڕۆ زانیمانەوە لە بۆردومانەکەی دوێنێی غەڕەیشدا (15) تیرۆریست تێدا چوونە."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار