ئەو ڕەخنانەی لە وەزیری داراییی عێراقی دەگرن بێبنەمایە
__2015_09_15_h19m0s52__LB.jpg)
بهغدا -KDP.info- راستناكهن کە دەڵێن وەزیری داراییی عێراق پارەی جووتیاران نادا، چونکە سەرۆکوەزیران خۆی لێ ناگەڕێ بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیم ساز کرد لەبارەی نەدانی پارەی جووتیاران و، دوو شتم لە سەرۆکوەزیران داوا کرد؛ یەکەم، کە بڕیارێک دەدات جێبەجێیشی بکات، پاشانیس جووتیاران ببنە ئەولەویەتی کاری حکوومەت، چونکە ئەگەر ئەوان گەنم و جۆ دابین نەکەن، دەبێ لە دەرەوە بیکڕین."
(ئەشواق جاف) دەیشڵێ: "پرسیارمان لە وەزیری بازرگانی کردووە بۆ هەقەکەی جووتیاران نادەن؟ دەڵێ پارەی نەوت هەر بەشی مووچە و پارەی کۆمپانیاکانی نەوت دەکات! منیش گوتم کەواتە با جووتیارانیش بخرێنە پێشەوە."
ڕوونیشی کردەوە، ڕەخنە لە وەزیری دارایی دەگیرێت کە ئەو پارەکە نادات، کەچی سەرۆکوەزیران خۆی نایدات، بەو بیانووەی پارە نییە! وا بەردەوام لەگەڵ وەزیری داراییدا لەسەر ھێڵین بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بدرێت، کەچی ڕەخنەی بێبنەمای ئا وەها دەخەنە گۆڕێ.
بڵند ئیبراھیم




