تا سێشه‌ممه‌ی دابێ گشت وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان پێده‌درێ

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "له ڕۆژی پێنجشه‌ممەوە تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دابێتەوە لە دابه‌شكردنی مووچەی مانگی شەش دەبینەوە."
بەپێی ئەو نووسراوەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی داراییی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە و، وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17/9/2015 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 20/9/2015 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 21و22/9/2015 ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن:
· خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه
· سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
· سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
· سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
نه‌شوان به‌رزنجی




