٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامانه‌ سروشتییه‌كان سووته‌مه‌نی بۆ یه‌كه ‌له‌كاركه‌وتووه‌كانی كاره‌با دابین ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- دیارە لەبەر نەبوونی سووتەمەنی، چوار بنكەی کارەبا لە ھەولێر و سلێمانی پەکیان کەوتووە و، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمیش دەڵێ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنی داوە سووتەمەنییان بۆ دابین بکات.

(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەر نەبوونی سووتەمەنی، چوار یەکەی کارەبای پارێزگای ھەولێر و سلێمانی، جارێ پەکیان کەوتووە؛ بەو بۆنەوە جارێ لە باتی ٢٢ سەعات کارەبای نیشتمانی، ڕۆژانە هەر ٢٠ سەعاتمان پێ دابین دەکرێت. چونکە نزیکەی ٣٠٠ میگاوات کارەبامان کەم بووەتەوە؛ هەڵبەت وەزارەتی کارەبا بەردەوام لە پەیوەندیدایە بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە."
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بەڵێنی داوە کە سووتەمەنیمان بۆ دابین بکات و، کێشەکە چارە دەبێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار