ئێمینکی: ماوەیەکە بەخۆداچوونەوە بە ئۆرگان و کارەکانی ڕێکخراوەکانی پارتی دەستی پێكردووه
__2015_09_15_h18m29s57__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (جهعفهر ئێمینكی) ڕایگهیاند كه لەسەر ئاستی باڵادا ماوەیەکە بەخۆداچونەوە بە ئۆرگان و کارەکانی ڕێکخراوەکان لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەستی پێکردوە و تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ ١٥/٩/٢٠١٥ د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەریەک لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد لەلایەن سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێری هەردوو سکرتاریەت بەگەرمی پێشوازی کرا.
لە هەردوو دیدارەکەدا بایەخ و گرنگی کاری ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و برەو دان بەچالاکیەکانی هەردوو ڕێکخراوەکەو پێداچوونەوە بەکارەکانیان خرایە بەر باس و دواتر بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن لەبارەی ڕەوشی هەنووکەیی و بارودۆخی سیاسی و کاری پەرلەمانیی و چۆنیەتی بەڕێکردنی ئەم قۆناغە کە چەندین تەنگژە لەئارادایە بۆچوونەکانی خۆی خستە ڕوو گەشبینی خۆی بە دەربازبوون لەم بارودۆخە نەشاردەوە بۆئەوەی هەموولا بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژووییان دەرچەی گونجاو و پێویست بدۆزنەوە
هەروەها بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان وێرای شانازی دەربرین بە مێژوو خەباتی قوتابیان و لاوان بەدرێژایی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی کوردستان و پشتیوانی کردنیان لە ئەزموونی دیموکراتیکی هەرێمی کوردستان کاریگەریی ڕێکخراوە جەماوەریەکانی لەسەر شەقامی کوردستانی و ئامادەیی بەرچاویان لە جووڵانەوەی شەقام بە زۆر کاریگەر وەسف کرد و، ئەوەی ڕاگەیاند کە لەسەر ئاستی باڵا دا ماوەیەکە بەخۆداچونەوە بە ئۆرگان و کارەکانی ڕێکخراوەکان لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان دا دەستی پێکردوەو تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت و پشتیوانی خۆیشی بۆ خەباتی لاوان و قوتابیان لەم قۆناغە دووپات کردەوە بۆ ئەوەی وەک هەمیشە سەری ڕم و شوورەی پۆڵایین بن بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و ئەزموونە دیموکراتییکەکەی.




