ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لهبارهی شهش فهرمانگهی قهزای شارهزوور بڕیاری دا

سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ بوونەتەوە و بڕیاریان داوە شەش فەرمانگەی قەزای شارەزوور ببەسرێنەوە بە پارێزگای سلێمانی.
(زیاد كاكەڕەزا) سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلوول ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ بوویەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر گەراندنەوەی شەش فەرمانگەی قەزای شارەزووری پارێزگای هەڵەبجە درا كە ببەسرێنەوە بە پارێزگای سلێمانی، ڕاپۆرتی لیژنەی كشتوكاڵ و پەروەردەش خوێندرایەوە."
سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەیشی دا كە "لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا نیمچەتەبایی و لێكتێگەیشتنێك هەیە لە نێوان سەرجەم ئەندامان بەڵام بە دڵنیاییەوە یەكلانەبوونەوەی پۆستەكانی پارتی بە تایبەتیش لە پارێزگای هەڵەبجە كاریگەری خۆی هەبووە لەسەر شێوازی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگا."
سەرباز واحید




