حه‌فته‌ى دابێ حكوومه‌ت له پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كۆڵێته‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15.9.2015، به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا و، چه‌ند ته‌وه‌رێك تاوتووكران و به‌م نزیكانه‌یش حكوومه‌ت له پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كۆڵێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌سپێكردنى ساڵى خوێندنى نوێى 2015 ــ 2016ـى پیرۆز كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى ئارامى خوێندنى خواست.
له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى پێشمه‌رگه ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى دوایین زانیارى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى به‌ر تیرۆریستانى داعش كه‌وتووه كه به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر هێز و وره‌ى به‌رزى پێشمه‌رگه‌دا شكست ده‌خۆن و له پاشه‌كشێى به‌رده‌وامدان.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه دواى پازده مانگ له شه‌ڕى دژ به تیرۆریستان، ئێستا پێشمه‌رگه ئه‌زموونى زیاترى وه‌رگرتووه و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تى پشتگیریى ئاسمانى، به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بێته‌وه. كۆمه‌ڵێك كێشه و پێداویستیى پێشمه‌رگه و شه‌ڕى دژى تیرۆریشى خسته ڕوو.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران ڕێز و پێزانینى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئه‌و قاره‌مانیه‌تى و قوربانیانه دووپات كرده‌وه كه ڕۆژانه بۆ به‌رگری له خاك و هاووڵاتیانى كوردستان ده‌یده‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند حه‌فته‌ى دابێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت ده‌رباره‌ى داواكارى و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ساز ده‌كرێت.
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، چه‌ند زانیاریه‌كى سه‌باره‌ت به داهاتى پێشبینیكراو بۆ مانگه‌كانى داهاتووى ساڵى 2015 و ئه‌وله‌ویه‌تى خه‌رجییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش كرد كه دابینكردنى مووچه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌م ئهولهویهتهیه و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ل دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى داراییى پێویست، مووچه دابه‌ش بكرێت و مووچه‌ى هیچ كه‌سێك وه‌ك مافێكى یاساییى فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت.
هه‌روه‌ها باسێكى ده‌رباره‌ى ڕێنماییى وه‌زاره‌تى داراییى عێراقى تایبه‌ت به وه‌رگرتنى باج و گومرك پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر كاریگه‌ریى ئه‌م ڕێنماییه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له كاتێكدا كه له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى پێك بێت تا دیراسه‌ى ئه‌و ڕێنماییانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك بڕیارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێنماییانه له هه‌رێمى كوردستان درا، ڕه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
له بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى پلاندانان باسێكى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و بابه‌تى ڕێنماییه‌كانى ئه‌م بواره پێشكه‌ش كرد كه وه‌زاره‌تى پلاندانان به هه‌ماهه‌نگیى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه ئاماده‌ى كردووه و كاتێك وه‌زاره‌ت ئه‌و ڕێنماییانه ده‌رده‌كات، پێشكه‌وتن و شه‌فافییه‌ت له بوارى گرێبه‌سته‌كاندا، دێنێته ئاراوه.
له بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، بابه‌تێكى په‌یوه‌ندارى به به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى كڕێنهوهى گه‌نمى خۆماڵیى جووتیارانى كوردستان و به‌شى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له خه‌رجییه‌كانى حاكیمه به‌پێى یاساى بوودجەى عێراقى فیدراڵ پێشكه‌ش كرد. ئینجا تیشكى خسته سه‌ر پێشبینیى پێداویستیى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیان بۆ ساڵى 2016 و بوودجەى پێویست بۆ ئه‌و پێداویستییانه و وه‌زاره‌ت ڕا‌سپێردرا بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته، ئاماده‌كارى بكات.
له كۆتاییى كۆبوونه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پرسى كۆچ بۆ ده‌روه‌ى وڵات، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان، چه‌ند زانیارى و داتایه‌كیان خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌ت ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له ماوهیكى نزیكدا به به‌شداریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و پسپۆڕانى بیانى، كۆنفرانسێك ساز ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنى پلانى پێویست له‌مباره‌یه‌وه.
ده‌رباره‌ى چاكسازیش ڕایگه‌یاند كه چاكسازى به‌شێكه له به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت و پێشتریش به‌تایبه‌تى له كاتى دروستبوونى قه‌یرانى داراییدا، هه‌نگاوى جددى بۆ چاكسازى ناوه و له هه‌نگاونان بۆ چاكسازى له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى واقعى و به‌پێى پڕۆژه‌یه‌كى تۆكمه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانیش تیشكى خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاى پێویستن بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى بابه‌تى مووچه و ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و له چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێك له پڕۆژه‌ى چاكسازى و پێداچوونه‌وه‌ى پێدا ده‌كرێت.




