٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆزی جبوور 15 تیرۆریستی داعشی كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لە ناوچەی گەیارەی شاری مووسڵ، ژمارەك تیرۆرستی داعش لەلایەن هۆزی جبوورەوە كوژران و، تیرۆریستانی داعشیش 5 كەسیان لە خانەوادەیەك سەر بڕی.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی گەیارە لە باشووری شاری مووسڵ، لەلایەن هۆزی جبوورەوە تەقە لە تیرۆریستانی داعش كرا و بە هۆیەوە 15 تیرۆریست كوژران".
(مەموزینی) گوتیشی: "داعش لە گەڕەكی تەنەك لە رۆژئاوای شاری مووسڵ، هێرشیان كردە سەر خانەوادەیەك و 5 كەسی لەو خانەوادەیە سەر بڕی، لە كاتی پشكنینی ماڵانیشدا لە مووسڵ جەدیدە لە رۆژئاوای ئەو شارە، تیرۆریستانی داعش 5 پەرتووكخانەی تایبەتی خەڵكیان سووتاند".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار