كەسێكی گرینگی "ئاكەپە" كوژرا

ئانكارا-KDP.info- سەرۆكی پارتیی داد و گەشەپێدان "ئاكەپە" لە ناوچەی (زیلە)ـی سەر بە شاری (تۆكات) لە لایەن پاسەوانەكەی خۆیەوە دەدرێتە بەر چۆقۆ و گیان لە دەست دەدات.
(ئیبراهیم پەكوز)ـی تەمەن 48 ساڵان بە كەسێكی گرینگی ئاكەپە دادەنرێت كە لە ماوەی رابردوودا توانیویەتی چەندین بەرپرسیارەتی پێ بدرێت و، لەبەر سەركەوتوویی لە كارەكانی بە بڕیاری (ئەردۆغان) وەكو سەرۆكی ئاكەپە لە ناوچەی (زیلە) دامەزرێندراوە.
ئەمڕۆ بە رووداوێكی تەمومژاوی كە تاوەكو ئێستا نازانرێت هۆكارەكەی چییە، لە لایەن پاسەوانێكی تایبەتی خۆیەوە بە ناوی (ئایهان كەرەتای) دەدرێتە بەر چەقۆ و هەر لەوێ گیان لە دەست دەدات.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پۆلیسی توركیا بڵاوی كردوونەتەوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە و (ئەیهان) دەستگیر كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت لەبەر چی بەرپرسەكەی خۆی كوشتووە و، دوای لێكۆڵینەوەیش رای گشتیی توركیای لێ ئاگادار دەكەنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان (پەكوز) هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەسدا نەبووە و تەنیا ئەركەكانی خۆی جێبەجێ كردوە و لە ناوچەی (زیل)ـیش خەڵكێكی زۆری لە دەوری پارتییەكەی كۆ كردووەتەوە.
كارزان گلی




