وەزارەتی دارایی: ئەوانەی بە هۆی ئاگركەوتنەوەوە زیانیان بەر دەكەوێت، قەرەبوو ناكرێنەوە

سۆران -KDP.info- بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لێرە بەدواوە ئەو هاووڵاتیانەی بە هۆی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوەوە زیانیان بەر دەكەوێت، قەرەبوو ناكرێنەوە.
عەمید (عیماد رێكانی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانی لە هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە، كە ئێدی لێرە بەدواوە، قەرەبووكردنەوەی سووتانی ماڵ و موڵك و كارەساتە سرووشتییەكان راگیراوە و خەرج ناكرێت".
(رێكانی) گوتیشی: "ئەوەیش زیان لە هاووڵاتیان و شوێنە گشتییەكان دەدات، چونكە زۆر جار هەبووە هاووڵاتییەك، یان فەرمانگەیەك بە هۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەوە زیانێكی زۆری بەر كەوتووە، ئەگەر قەرەبوو نەكرابایەوە زۆر كێشە دەهاتنە پێش، بۆیە ئەگەر قەربووكردنەوە كەم كرابایەوە باشتر بوو نەك هەر ڕاگیرابایە".
رابین شێروانی




