٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمپانیای ئەنتەرپۆل: گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دەنگی پارتییەكانی توركیادا روو نادات

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-KDP.info-  سەرۆكی كۆمپانیای (ئەنتەرپۆل) بۆ راپرسی لە توركیا، ئاماژە دەدات كە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دەنگی پارتییەكان روو نادات و، دووبارە دەبێت پەنا بۆ حكوومەتی هاوپەیمانی ببەنەوە.
(ئۆزان سەنجار) سەرۆكی "ئەنتەرپول" لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن ئێن)ـی توركیا، باسی لە دەنگی حیزبەكان كرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بە گوێرەی ئەو راپرسییەی كۆمپانیای ئەوان كردوویانە، پارتیی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" رێژەی دەنگەكانی بەرەو هەڵكشانە بە رێژەی 1.4% واتە لە هەڵبژاردنی 7ـی حوزەیران 13%ـی هێنا و بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختیش 14.4%ـی دەنگەكان دەهێنێت.
هەروەها پارتیی داد و گەشەپێدانیش هەروەكو پارتیی یەكەم دەمێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت بە تەنیا حكوومەت پێك بهێنێتەوە و 40%ـی دەنگەكان دەهێنێت. هەروەها جەهەپەیش 25.5% دەهێنێت و مەهەپەیش 15.7%.
(سەنجار) پێی وایە خەڵكی توركیا زۆر تووڕەن لەو بارودۆخەی توركیا تێی كەوتووە و هیچ ئومێدێكیشیان نییە بۆ ئەوەی بارودۆخ چاك ببێتەوە. بە گوێرەی ئەو راپرسییەی ئەوان كردوویانە، 65%ـی دانیشتووانی توركیا پێیان وایە بارودۆخ بەرەو باشی ناڕوات و لەوە خراپتر دەبێت.
ئەو ئاماژەیش دەدات كە، خەڵك لە سیاسییەكان تووڕەیە و ئەمجارەیان رێژەی دەنگدەر وەكو هەڵبژاردنی 7ـی حوزەیران نابێت و بە رێژەی 8% دادەبەزێت.
كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار