سبەینێ، پەرلەمان پەیڕەوی ناوخۆ دەخاتە بەر باسەوە

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی كوردستاندا، هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
(مەردان خدر) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سبەی چوارشەممە دانیشتنی ژمارە (2)ـی ئاساییی خولی پاییزە، ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان، لە سەعات (11)ـی پێشنیوەڕۆدا بەڕێوە دەچێت".
(مەردان) گوتیشی: "بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیش، گفتوگۆكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەبێت، كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆوە ئامادە كراوە، كە ئەمەیش بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ـی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراوە".
نەشوان بەرزنجی




