٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info
 
دهۆك-KDP.info- ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری ملیۆنێك و 700 هەزار خوێندكار دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەش لە دهۆک بەشداریی رێورەسمی ساڵی نوێی خوێندنی کرد.
(پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمەكەدا رایگەیاند: "سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەڕوات.
(پشتیوان سادق) گوتیشى: "بەشێک لە بینای قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسی رووخانیان لەسەرە و لە سنووری پارێزگای هەولێر 150 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەکردنەوەیە. سەبارەت بە مووچەش گوتی: " مامۆستایان سەرەڕای نەبوونی مووچە بەردەوامبوون لە دەوامکردن".
وەزیری پەروەردە هەروەها راشیگەیاند: "ئەمساڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی پەروەردەیی جێبەجێ دەکەین و یەکپۆشی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".
 

هەواڵی پەیوەندیدار