٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌شت داعش له‌ شنگال كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بە فڕۆكەی‌ جه‌نگی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كرد و، ئه‌وه‌ی زانرابێ تا ئێستا هه‌شت داعش كوژراون.

عه‌قید (عیسا زێوه‌یی) فەرماندەی لیوای 4ـی پیاده‌ی هێزی پێشمەرگە و به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، چوار جار مۆڵگه‌ داعشەکانی‌ گه‌ڕه‌كی 'ستی‌زه‌ینه‌ب'ـیان بۆردوومان كرد و، زیانێکی باشیان لێیان دا."

(زێوه‌یی) گوتیشی: "ئەوەندەی زانیبێتمان له‌و بۆردومانه‌دا، داعش، هەشت تیرۆریستیان لێ كوژراوە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار