"دهیانهوێ بزانن بۆچی عهبادی نههاته پهرلهمان"
__2015_09_14_h17m50s33__LB.jpg)
بهغدا -KDP.info- لهکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا داوای ڕوونکردنەوە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا كهبۆچی عهبادی نههاتووهته پهرلهمان.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ڕێناس جانۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیار بوو حەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیران بێتە پەرلەمان لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و پاسەوانەکانیش ھاتنە پەرلەمان، بەڵام ئامادە نەبوو، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت، بۆیە ئەو پرسە ئاڵۆزە."
(ڕێناس جانۆ) گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمانتاران داوایان کرد لە سەرۆکایەتی پەرلەمان ھۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە لەبەر چی نەهاتبوو.
(جانۆ) ڕوونیشی کردەوە، بڕوا ناکەم ئەم حەفتەیەش ئامادە بێت، چونکە سەرۆکی پەرلەمان سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردووە و لەم حەفتەیەشدا تەنها یەک کۆبوونەوەمان ماوە، بۆیە ئەستەمە بێتە پەرلەمان لەم حەفتەیەدا.
بڵند ئیبراھیم




