لەو ١٢ههزار گەنجە کوردەی بەرەو هەندەران کۆچیان کردووە، 23ـیان بێسهروشوێنن

ههولێر -KDP.info- بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو پەنابەرانی چوونەتە دەرەوەی وڵات گەیشتووتە زیاتر لە١٢ھەزار کەس و جگەلەوەش 23 گەنج لەو ڕێگایەدا بێسەروشوێنن.
بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە کۆچی دەرەوەیان کردووە لە زیادبووندایە و، تا ئێستاش بەپێی دوایین ئامار ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ھەزار کەس، کە پشکی شێر بەر سلێمانی دەکەوێت.
(ئامانج عەبدوڵا) گوتیشی، تا ئێستا لە ڕێگای کۆچ بەرەو ئەورووپا ٢٣ گەنج بێسەروشوێنن؛ ھەشتیان کەوتوونەتە ئاو و خنکاون؛ کەسوکارییان پەیوەندییان پێمانەوە کردووە، سۆراخیان بۆ بکەین و ئێمەش کونسوڵخانەی تورکیا و وڵاتانمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام جارێ چارەنووسیان دیار نییە.
بڵند ئیبراھیم




