"ئامانجی كۆبوونهوهكانی پارتی له ئانكارا گهیاندنی پهیامی ئاشتی و پتهوكردنی پێوهندییهكانه "

ئانكارا -KDP.info-دوای ئهوهی شاندی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان لهگهڵ جهههپه و وهزیری دهرهوهی توركیادا كۆ بوونهوه؛ هێمن ههوارمی لهبارهی ئهو دیدارانه ڕایگهیاند كه، ئامانجی كۆبوونهكه گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانه و، هەروەها ئامادەی و هاوکاری پارتیی دیموکراتی کوردستانیشه بۆ بەردەوامی و گەرانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی.
لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ تورکیا کە بە داوەتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دادوگەشەپێدان لەو وڵاتەن، دووشەممە لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە؛CHP ) لە ئانكارادا کۆ بوونەوە و، کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی ئەو پارتە پێشوازی لێ کردن. هەر دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ شاندەی پارتی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کرد و، لەلایەن فەرەیدوون سینیرلی ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشوازییان لێ کرا.
لە لێدوانێک بۆ كەناڵی ڕووداو هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەندامی شاندی پارتی، ئەوەی خستە ڕوو مەبەست لەو سەردانانە، بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایە و، هەروەها ئامادەیی و هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەردەوامی و گەرانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی، هەورامی ڕایگەیاندن کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەنەییەکانی نێوان هەردوو لا کرد، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕایانگەیاند کە ئەوان دوژمنایەتیی هیچ لایەنێک ناکەن و، لەگەڵ گرژیدا نینە؛ هەورامی ڕایشیگەیاند کە نیگەرانیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سەبارەت بەو نائارامی و توندوتیژیانەی ئەم دواییانە گەیاندووەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هەروەها ئەوەشی ڕوون کردەوە کە داوایان لە سەرجەم لایانەکان کردووە کە پێویستە کێشەکان بە شیوازی دیالۆگ و ئاشتی چارەسەرتە بکرێت، و پێویس هەروەها باس لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە لە ڕووی سیاسی و سەربازی تەوەری دیکەی ئەو دیدارانە بوون.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامیەتی هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، ئەحمەد کانی بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکان، سەفین دزەیی ئەندامی سەرکردایەتی، و، عەبدولسەلام ڕەشید، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاکپارتی.




