٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ملیارێك دیناری داعشی برد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-بەرپرسی دارایی داعش بە ملیارە دینارێکەوە بەرەو شوێنێکی نادیار ڕای‌کردووە.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ (سەعدوون خەلەف عەنزی) بەرپرسی دارایی داعش لە ناحیەی شوورا لە باشوری مووسڵ کە بە (ئەبووعوبەیدە) ناسراوە، خۆی و خێزانەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایان‌کردووە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ئەو بەرپرسەی داعش لە کاتی ڕاکردندا یەک ملیار دیناریشی بردووه‌.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار