ئهم ئێوارهیه شاندی باڵای پارتی و ئاكپارتی كۆ دهبنهوه

ئانكارا -KDP.info- ئهم ئیوارهیه شاندی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان سهردانی ئاكپارتی دهكات و لهگهڵ بهرپرسه باڵاكانی ئهو پارتهدا كۆ دهبنهوه.
ئەم دوانیوەڕۆیە شاندی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان به سهرۆكایهتیی (فازڵ میرانی) شاندەکەی پارتی کە پێکهاتووە لە (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان، (هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، (ئەحمەد کانی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و (سەفین دزەیی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان)، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کرد و لەلایەن (فەرەیدوون سینیرلی ئۆغڵو)، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازیان لێ کرا.
سەبارە بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، سەفین دزەیی بە ڕووداوی گوت: "لە کۆبوونەوەکاندا باس لە رەوشی سیاسی و کۆچبەران لە ناوچەکە کراوە و جەخت لەسەر دۆستایەتی نێوان پارتی و پارتەکانی تورکیا کراوەتەوە".
سەفین دزەیی لهلێدوانێكدا بۆ رووداو ئاشكرای كردووه كه ئهمڕۆیش "سەعات 5ـی ئێوارەیە شاندی پارتی سەردانی بارەگای پارتی دادو گەشە ئاکپارتی دەکات لە ئانكارا و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو حزبەدا کۆ دەبنەوە".




