پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ په‌روه‌رده ئاماده ده‌كرێت؛ نوێنه‌ری پیكهاته‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌بێ

هەولێر -KDP.info- "سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت پرۆژه‌یاساى په‌روه‌رده ئێستا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و، بۆ ئه‌وه‌ى بەم نزیكانە ئاماده بكرێت.
(د. ئیبراهیم سمۆ) سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له په‌رله‌مانى كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ماوه‌ى دوو حه‌فته‌یه له لیژنه‌كه‌مان خه‌ریكى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاساى په‌روه‌رده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌م خوله‌دا ته‌واو بکرێت و، ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت."
سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى بالا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشی: "له‌نێو لیژنه‌كه مافى پێكهاته‌كانیش له‌به‌رچاو دەگیرێت و ئه‌ندامى خۆیان له لیژنه‌كه هه‌یه به‌یه‌كه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."
نەشوان بەرزنجی




