دیندار زێباری: ئەو په‌یوه‌ندییە مێژووییەی نێوان هه‌رێم و ئێران، له بواری ئابووری و بازرگانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- له دیدارێكی نێوان د. دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و عه‌لی په‌نایی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی باس له گرنگیی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كەی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و په‌ره‌پێدانی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه كرا كه بۆ هه‌ردوو لا گرنگه.
په‌نایی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی كوردستان كرد و، هه‌رێمی كوردستانی به ده‌روازه‌یه‌كی ئابووری و بازرگانی سه‌ره‌كیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران دانا.
ناوبراو گوتیشی: كوردستان بووەته یه‌كێك له‌و ده‌روازه سه‌ره‌كیانه‌ی كه ئێمه گرنگی پێ ده‌ده‌ین و، له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌بین له هه‌موو بواره‌كاندا، چونكه به‌رژوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی كۆمان ده‌كاته‌وه كه سوودی بۆ هه‌ردوو لا هه‌یه.
عه‌لی په‌نایی دەیشڵێت: "ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه و ناوچه‌كه زۆر گرنگه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه؛ ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بگاته ئاستێكی به‌رز و، بۆ ئاسانكاری زیاتر و هاتوچۆی هاووڵاتیان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن كه له‌م بواره‌دا زیاتر گه‌شه بسه‌نێت و به‌ره‌و پێشتر بچێت."
د. دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێمیش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لای به پێویست زانی و گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مێشه هه‌وڵیداوه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له ئاستێكی به‌رزدا بێت و هه‌میشه حكوومه‌تی هه‌رێم كاری جددی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی نێوان ولێتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبه‌ش بونیات بنرێت و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش یه‌كێكه له‌و دراوسێیانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵی هه‌یه و له زۆر بارودۆخی دژوار و ناهه‌مواردا ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی بۆ كورد درێژ كردووه و ده‌رگاكانی والێ بووه بۆ گه‌لی كورد ئه‌مه‌ش مایه‌ی ڕێز و سوپاسی كورد بووه و، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به به‌رز نرخاندووه."
زێباری گوتیشی: "ئه‌م په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه مێژووییه‌ی نێوانمان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان، هیوادارین ئێران هه‌وڵ بدات ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی هه‌ردوو لا بكرێت كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادایه."




