حكوومه‌ت پرۆژەی حزمه‌تگوزاری بۆ زارگه‌لی دابینكرده‌وه به‌ڵام له‌به‌ر په‌كه‌كه خه‌ڵك ناچێته‌وه

ڕواندز-KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی ڕواندز، ده‌ڵێت، دوای بۆردومانكردنی گوندی زارگه‌لی، هه‌موو پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌و گونده دابین كراون، به‌ڵام هیچ كه‌سیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌یش بۆ هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و گونده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(سیروان ڕۆژبه‌یانی) قایمقامی شارۆچكه‌ی ڕواندز بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خه‌ڵكی گوندی بۆكریسكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی گوندی زارگه‌لی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك شه‌قام، ئاو و كاره‌با حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌مووی دروست كردوونه‌ته‌وه و، بۆیان دابین كراوه و، هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، به‌ڵام وه‌ك گه‌ڕانه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هیچ كه‌سێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و گونده‌یه، چونكه هۆكاری لێدانی گوندی زارگه‌لی له‌لایه‌ن توركیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و گونده‌یه بوونیان هه‌یه."
ڕابین شێروانی




