٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی باڵای پارتی و كلیچدارئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -KDP.info- شاندێكی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان به ‌سه‌رپه‌رشتیی (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای پارتی گه‌لی كۆماری توركیا جه‌هه‌په‌ی كرد و، له‌لایه‌ن کەماڵ کلیچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌وە پێشوازی كران.

بە گوێرەی روونكردنەوەیەكی جەهەپە، سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری كەماڵ کلیچدارئۆغڵو لە بارەگای حزبەكەیاندا پێشوازیی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كە پێك هاتبوون لە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان هێمن هەورامی و ئەحمەد كانی و عەبدوسەلام ڕەشید ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا مورات ئۆزچەلیك جێگری سەرۆكی جەهەپەیش بەشداریی كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار