ئه‌ردۆگان به پرۆژە‌یه‌ك ده‌چێته شاره كورده‌كانه‌وه

ئانكارا -KDP.info- سه‌ركۆماری توركیا (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئەردۆگان) ده‌ڵێ، بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته سه‌ردانی زۆرێك له شاره‌كانی توركیا ده‌كات و، له‌وێ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژەیه‌كی تازه داده‌نێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕۆژنامه‌كانی نزیك له ئاكه‌په بڵاو كراوه‌ته‌وه، (ئه‌ردۆگان) بڕیاری داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته سه‌ردانی زۆرێك له شاره‌كانی توركیا بكات و، له‌وێ به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژەه‌یه‌كی تازه دابنێت. هه‌روه‌ها قسه‌یش بۆ خه‌ڵك ده‌كات، كه پێشتر له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا زۆرترین ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا به‌وه‌ی داوای ده‌نگی كردووه بۆ ئاكه‌په.
(ئه‌ردۆگان) پێی وایه كه ئه‌و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه ئه‌و ناتوانێت بێلایه‌ن بێت و، لایه‌نگیری له میلله‌ت ده‌كات، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی توركیا پێیان وایه كه (ئه‌ردۆگان) به ئاشكرا پڕوپاگنده بۆ ئاكه‌په ده‌كات.
به گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا بێت، سه‌رۆككۆماری توركیا نابێت سه‌ر به هیچ پارتێك بێت و پێویسته بێلایه‌ن بێت، به‌ڵام (ئه‌ردۆگان) بێلایه‌ن نه‌بووه و به ئاشكرا لایه‌نگیری له ئاكه‌په دەکا.
به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، (ئه‌ردۆگان) ئه‌م جاره زۆر گرنگی به شاره كورده‌كان ده‌دات، چونكه ده‌زانێت ده‌نگده‌ری كورد زۆر له ئاكه‌په توڕه‌یه و پێشتریش ده‌نگیان به هه‌ده‌په دابوو، بۆیه ده‌یه‌وێت به چه‌ند پرۆژەه‌یه‌كی تازه‌وه به‌ره‌و شاره كوردییه‌كان بڕوات و له‌وێش قسه‌یان بۆ ده‌كات.
كارزان گلی




