٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ١٢ كۆنەسەربازی كوردی كوشتن و خۆیشی ٢٨ـی لێ كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش ١٢ هاووڵاتی كوردیان گولـلەباران كردن و لەنێو خۆیشیاندا 17ـیان لە ‌یەكتری كوشتن،‌ ئەمڕۆیش لە ‌ئەنجامی تەقینەوەیەكدا 11ـیان لێ كوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە، لە گوندی شەمسیات، تیرۆریستانی داعش 12 هاووڵاتی كوردیان گولـلەباران كردن كە ‌لە سوپای پێشووی عێراقدا خزمەتیان دەكرد و، دوای هاتنی داعشیش بۆ مووسڵ، تۆبەنامەیان نووسیبوو".

(مەموزینی) دەشڵێت: "لە ‌"بلیج" تیرۆریستانی داعش لەگەڵ هۆزی بۆمتویت بووە شەڕیان و 17 داعش كوژران، لە "بعاج"ـیش  ئۆتۆمبێلێلكی بۆمبڕێژكراو بە بارەگایەكی داعشدا تەقییەوە و بە هۆیەوە 9 داعش كوژران كە 2ـیان ئەمیرن بە ناوی (ئەبوعەدنان) و (ئەبودڵشاد)".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار