٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا سبەی راپۆرتی پڕۆژەیاسای كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان ئامادە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەكەیاندا بڕیار درا تاوەكو سبەی راپۆرتی پڕۆژەیاسای كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان ئامادە بكرێت و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (مەدینە شەرنەخی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان كۆ بووەوە كە پێنج پڕۆژەیاسا ئامادە كرابوون و گفتوگۆیان لەسەر كرا، بڕیاریش درا تاوەكو سبەی راپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بكەن.

(شەرنەخی) گوتیشی: "جگە لە كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان و هەر سێ سەرۆكایەتییەكان، ئەو كەسانەی بە شێوەیەكەكی نایاسایی خانەنشین كراون، خانەنشینییەكەیان هەڵدەوەشێتەوە، كە ئەمەیش پێویستی بەوە هەیە حكوومەت هاوكاریمان بكات".

ڕوونیشی كردەوە: "حكوومەت لە مانگی چوارەوە پڕۆژەیەكی چاكسازیی ئامادە كردووە لە هەموو بوارەكاندا و، هەموو وەزارەتەكانیش دەگرێتەوە، بەڵام بە هۆی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە تاوەكو ئێستا رەوانەی پەرلەمان نەكراوە، بۆیە داوا دەكەین حكوومەت بە زووترین كات ئەو پڕۆژەیە رەوانەی پەرلەمان بكات".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار