عەللاوی: هەڵوەشاندنەوەی پۆستەکان لە لایەن عەبادییەوە، سەددامی بیر خستمەوە

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی ویفاقی نیشتیمانیی عێراقی(ئەیاد عەللاوی) دەڵێت، بڕیاری سەرۆکوەزیران(عەبادی) بە هەڵوەشاندنەوەی پۆستەکەی وەک جێگری سەرۆککۆماری عێراق "دەستووری و یاسایی نییە و، لەگەڵ تەوافوقی نیشتیمانیدا ناگونجێ.
(عەللاوی) کە کە یەکەم سەرۆکوەزیری پاش ڕووخانی (سەددام) بوو، هەروەها بە شەرقولئەسەتی گوتووە، ئەو لە ڕیگەی ماڵپەڕی حکوومەتەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستەی بینیوە، ڕوونیشی کردووەتەوە، "(عەبادی) بڕیارەکەی لە پێگەی سەرۆکایەتیی وەزیران بلاو کردووەتەوە، ئەمەیش وەک ئەوە وایە کە پێگەکەی ئەو ڕۆژنامەی فەرمی بێت، ئەمەیش بیرم بۆ بۆ مامەڵەی (سەددام حوسێن) دەباتەوە، کاتێک لەگەڵ وەزیر و بەرپرسێکدا کۆ دەبووەوە، ڕادیۆ بڕیاری لەکارلادانەکەی، یان خانەنشینکردنەکەی بڵاو دەکردەوە."
(ئەیاد عەللاوی) باوەڕی وایە کە، هەڵوەشاندنەوەی پۆستگەلیێکی حکوومەتی، بە واتای قەڵاچۆکردنە نەک چاکسازی، کە لە راستیدا قەیرانە سەرەکییەکانی عێراقی پێ چارە نابێ."




