٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"کارتی نیشتمانی کێشەی دووبارەبوونەوەی ناوەکان لە عێراق و ھەرێم ناهێڵێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info- لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای کارتی نیشتمانی كرا و، ماوه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.

(بەنگین مزووری) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو پرۆژەیاسایە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و، تەنها ماوە دەنگی لەسەر بدرێت، کە پرۆژەیاسایەکی زۆر گرنگە و لە ھەموو دنیا کاری پێ دەکرێت و سوودی زۆرە؛ چونکە ھەرکەسێک دەبێتە خاوەن ژمارەیەک بەبێ ئەوەی دووبارە بێتەوە، یاخود کێشەی دووبارەبوونەوەی ناو ڕوو بدات، چونکە ئێستا کێشەی دووبارەبوونەوەی ناو گەلێک زۆرە، بۆ نموونە کەسێک تاوانێک بکات تەنھا ژمارەکەی لێ دەدرێت و ھەمووزانیاریەکانی ئاشکرا دەبن، بەبێ ئەوەی ناو دووبارە بێتەوە."
گوتیشی، بۆ ھەرکەسێک ژمارەیەک دادەنرێت و، تاوەکو لە ژیاندا مابێت ھەر ئەو ژمارەیەی دەبێت.
(بەنگین مزووری) گوتیشی، ئەو پرۆژەیاسایە ھەموو خەڵکی عێراق دەگرێتەوە بە ھەرێمی کوردستانیشەوەورەنگە لە ماوەی داھاتوودا بخرێتە دەنگدان و، پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار