کوردانی جزیرێ، 16 ڕۆڵه‌ی شەهیدیان به‌خاك سپارد

جزیرێ -KDP.info- دیارە ماوه‌ی 8 ڕۆژ هاتوچۆ له (جه‌زیرێ)دا قه‌ده‌غه كرابوو، دوێنی به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا، ئه‌مڕۆ (جه‌زیرێ) ڕه‌شی پۆشی و 16 ڕۆڵه‌ی ئەسپەردە کرد و له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌یشدا به خاك سپێردران.
له ماوه‌ی ئه‌و 8 ڕۆژه‌دا كه هاتوچۆ قه‌ده‌غه كرابوو، 16 هاووڵاتی لاشەڕ (سڤیل)ـی ئه‌و شارۆچكه‌یه شه‌هید ببوون، به‌ڵام له ترسی شه‌ڕكردنی كۆڵان به كۆڵانی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك، جه‌نازه‌كان له ماڵه‌وه هێڵدراوه‌ته‌وه و نه‌نێژراوه. ئه‌گه‌رچی بۆنی ئه‌و جه‌نازانه خه‌ڵكی هه‌راسان كردبوو، به‌ڵام هیچ چاره‌یه‌كی دیكه نه‌بووه و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ڕاوه‌ستانی شه‌ڕیان كردووه بۆ ناشتنیان.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ته‌رمی ئه‌و 16 هاووڵاتییه به خاك سپێردرایەوە و خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌یش به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد (به‌سه شه‌ڕ)، با له‌وه زیاتر ڕۆڵه‌كانمان نه‌بنه قوربانی و شه‌هید نه‌كرێن.
دیمه‌نی شارۆچكه‌ی (جه‌زیرێ) دوای شه‌ڕ زۆر وێرانه. هه‌موو كۆڵانه‌كان پاشماوه‌ی جه‌نگیان پێوه دیاره و ده‌یان خانوو ڕووخێندراون و شه‌قامه‌كانیش پاشماوه‌ی چه‌كه‌كانی لێیه. به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌یشی دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌و شاره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێستایش ترسیان هه‌یه كه دووباره بكرێنه‌وه ئامانج و داوا ده‌كه‌ن ئاساییشی شاره‌كه به ته‌واوه‌تی بپارێزرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه تا ئێستا كاره‌با و ئاو به ته‌واوه‌تی بۆ شارۆچكه‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ته‌نیا چه‌ند گه‌ڕه‌كێك نه‌بێت كه كاره‌بای پێ دراوەتەوە، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كرێت له هاتنه‌وه‌ی كاره‌با و ئاو خه‌ڵكه‌كه ناتوانن ژیان بگوزه‌رێنن.
كارزان گلی




