پێنجشه‌ممه‌ی دابێ لایه‌نه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه..داواكراوه پێشنیاره‌كان به‌نووسین پێشكه‌ش بكرێن

هه‌ولێر -KDP.info- فوئاد حوسێن ڕایگه‌یاند كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا داواكرا كه بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه به نووسین لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشنیاره‌كانیان بهێنن و هیوادارین كه بۆ جه‌ژن خه‌ڵكی كوردستان به یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئاشنا بكرێته‌وه.
حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (پارتیی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) له سه‌عات یازده و چل خوله‌كی ئەم سەرلەبەیانییە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر دەستی پێ‌کرد و تا ئێستا درێژه‌ی هه‌بوو، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د.فوئاد حوسێن) له پرێسكونفرانسێكدا ڕایگه‌یاند:"كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كرد كه هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به یه‌كڕیزی ئه‌م پرسه چاره بكه‌ن. حزبه‌كان كۆمه‌ڵیك پیشنیاری تازه‌یان كردووە، مشتومڕی باشی لیوە كرا و، داوا كراوە حزبه‌كان دیسان بچنه‌وه لای سه‌ركرده‌كانیان و به نووسین پێشنیاره‌كەیان بهێنن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دابێ كه پێنج شه‌ممه ده‌كرێ، تا بگه‌ینه ئه‌نجام."
گوتیشی كه: "ڕاسته دواكه‌وتین له گه‌یشتن به ئه‌نجام، هه‌ر مه‌سه‌له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو ئاینده‌ی كوردستانه؛ هەموو قه‌یرانێک باس ده‌كرێ و، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی دابێ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌كه‌ین و، هیوادارین كه پێش جه‌ژن خه‌ڵك به یه‌كڕیزیی كوردستان ئاشنا بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای یه‌كگرتوو له چه‌مچه‌ماڵ. بوونی بیروڕای جیاواز نابێ ببێته كێشه و، یه‌كگرتوو ده‌ورێكی ئه‌رێنیی هه‌بووە و به ناوی كۆبوونه‌وه‌كەوە ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین."




