ئه‌و 12 داعشه‌ی ده‌یانویست دزه بكه‌نه نێو كه‌ركووكەوە ده‌ستگیر كران

داقووق -KDP.info- به‌رپرسی ئاساییشی داقووق ده‌ڵێ، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر كردووه كه ویستویانه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بێنه نێو داقووق و له‌وێشه‌وه دزه بكه‌نه نێو كه‌ركووك.
مقه‌ده‌م (پۆڵا ده‌لۆ) به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاسایشی داقوق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایش له داقوق به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیمان 12 تیرۆریستی داعش ده‌سگیر بكه‌ین كه سه‌روڕیشی خۆیان تاشیبوو و، دەیانەویست خۆیان تێكه‌ڵی ئه‌و خێزانانه بكه‌ن كه دێنه نێو داقووق و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێن و دزه بكه‌نه نێو كه‌ركووك."
به‌رپرسی ئاسایشی داقوق گوتیشی: "ئه‌و تیرۆریستانه دانیان ناوه به‌وه‌ی چه‌كداری تیرۆریستانی داعش بوونه و، به‌شداری شه‌ڕه‌كانی داقووق و خورماتوویان كردووه."
نه‌شوان به‌رزنجی




