٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تۆبەیشیان كردبوو؛ داعش 26 كۆنەسەربازی كوردی گرتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك هاووڵاتی كوردیان دەستگیر كرد و، بەڕێوەبەری رادیۆی رەشیدیشیان گولـلەباران كرد. لە تەقینەوەیەكیشدا 6 تیرۆریستی داعش كوژران و لاشەی ژمارەیەك ئافرەتی كەتیبەی خەنسایش دۆزرانەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە مووسڵ 26 هاووڵاتیی كورد لە گەڕەكی گۆگجەلیل لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەسگیر كران كە لە سوپای پێشووی عێراقدا خزمەتیان دەكرد و لە ماڵەوە دانیشتبوون، سەرەڕای ئەوەیش كە تۆبەیان كردبوو. هەروەها بە هۆی تەقینەوەیەكەوە لەناو فڕۆكەخانەی مووسڵ، 6 داعش كوژران كە یەكێكیان ئەمیرە بە ناوی ( ئەبوئەیاد ئەلعەفەری)".

(مەموزینی) دەشڵێت: "بەڕێوەبەری رادیۆی رەشید لەلایەن داعش گولـلەباران كراوە و، تەرمی  5 ئافرەتی كەتیبەی خەنسایش لە مەجموعەی پەقافی مووسڵ دۆزراونەتەوە كە بە دەستی گەنجانی سەربەخۆی مووسڵ كوژراون".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار