٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"كۆبوونەوەی پێنجقۆڵی ئەنجامی هەبێت، كاری لیژنەی دەستوور ئاسانتر دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور دەڵێت، چاوەرێی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی ماوەی كاركردنی لیژنەكەیان درێژ بكاتەوە، بەڵام ئەگەر لایەنەكان لە نێوخۆیاندا بگەنە رێككەوتن، كاری لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور ئاسانتر دەبێت.

ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری دەستوور (عەبدولحەكیم خەسرۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەكەن پەرلەمانی كوردستان ماوەی كاركردنیان بۆ سێ مانگ درێژ بكاتەوە، چونكە كاتەكەیان بە كۆتا هاتووە، بۆیە هەر كاتێك وادەكەیان بۆ درێژ كرایەوە، دەست بە كۆبوونەوەكانیان دەكەنەوە.
(خەسرۆ) گوتیشی، كاتی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەوان درەنگ نییە، چونكە ئەو پرسانەی لە لیژنەی دەستووردا گفتوگۆیان لەسەر دەكەن، هەمان ئەو پرسانەن كە ئێستا لە كۆبوونەوەی پێنجقۆڵیدا تاوتوو دەكرێن، بۆیە ئەگەر ئەوان بگەنە رێككەوتن، كاری لیژنەی دەستوور ئاسانتر دەبێت و زوتر دەتوانن دەستوور ئامادە بكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور ڕوونیشی كردەوە: "هەر كاتێك ماوەكەیان بۆ ئێمە درێژ كردەوە، دەست بە كۆبوونەوەكانی خۆمان دەكەین، بەڵام تاوەكو ئێستا پەرلەمان كاتەكەی درێژ نەكردووەتەوە".


بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار