٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ی، كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان و مووچەی فەرمانبەران، ده‌خرێته‌ به‌ر باسه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان داواكاریی پارتیی دیموكراتی كوردستان بووە و، بۆ ئەو مەبەستەیش ماوەیەكی زۆرە پڕۆژەیاسایەكیان پێشكەش كردووە؛ وایش بریاره‌ سبیه‌نێ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چوار پڕۆژەیاساوە بكات بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان و مووچەی فەرمانبەران.

 

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (مەدینە شەرنەخی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێدا گفتوگۆ لەبارەی چوار پڕۆژەیاساوە بكات بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان و مووچەی فەرمانبەران، بۆ ئەو مەبەستەیش پارتیی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەیاسایەكی پێشكەش كردووە و داواكاریی ئێمە بووە كە مووچە پلە باڵاكان كەم بكرێتەوە".


(شەرنەخی) گوتیشی، لە كۆبوونەوەی سبەینێدا گفتوگۆ لەبارەی هەر چوار پڕۆژەیاساكەوە دەكرێت و هەوڵ دەدرێت بكرێتە یەك پڕۆژەیاسا و راپۆرتی لەبارەوە ئامادە بكرێت.
ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئێمە یەكەم جار ئەو داواكارییەمان پێشكەش كرد، بەڵام بە هۆی هەندێك بارودۆخەوە تاوەكو ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی كارەوە، بۆیە بڕیارە سبەی بە تێروتەسەلی باسی لێوە بكرێت".


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار