٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موژدەیەک بۆ دەرچووانى پۆلى (12)ى ئامادەیى

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کەمترین کۆنمرەى وەرگرتنى لە پەیمانگە تایبەتەکان بە (50%) دیاری کرد و، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌، ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو پەیمانگە تایبەتیانەش دەگرێتەوە کە لە ئایندەدا بە شێوەیەکى فەرمى، مۆڵەتى کارکردن لە وەزارەتەکەیان وەردەگرن.

له‌ په‌یامێكیدا كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان نێردراوه‌، (عەباس ئەکرەم) گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاندووه‌، ''وەک دەرفەتێک بۆ دەرچووانى پۆلى (12)ی ئامادەیى و تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى(د.یووسف گۆران)، بەڕێوەبەرایەتیى خوێندنى تایبەت لە دیوانى وەزارەتەکەمان، بە فه‌رمانێک کە ئاڕاستەى (پەیمانگەى هەولێر بۆ نەوت) و (پەیمانگەى تەکنیکیى ڕەواندزى تایبەت)ى کردووە، تێیدا هاتووە "بۆ چوونە پێشبڕکێى وەرگرتن لە پەیمانگە تایبەتەکان کۆنمرەى (50%) دیاری کراوە بۆ سەرجەم بەشەکان".

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتیشی: ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو پەیمانگە تایبەتیانەش دەگرێتەوە کە لە ئایندەدا بە شێوەیەکى فەرمى، مۆڵەتى کارکردن لە وەزارەتەکەمان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار