٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، خشتەی كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران و، بڕیارە بەم زووانە خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەرانیش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانە بكرێت.

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (نەجیبە نەجیب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەیاسای خزمەتی مەدەنی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت كە باس لە مووچەی پلە باڵا و مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و، لە ئێستایشدا خشتەی كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان دەرچووە و چاوەرێ دەكرێت ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەیەكی نزیكدا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بكات".


(نەجیب) گوتیشی، بە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە، دادپەروەری لە مووچەی فەرمانبەراندا پێڕۆ دەكرێت، جیاوازی نامێنێت و ستەم لە هیچ كەس ناكرێت، كە بێگومان ئەمەیش سوودێكی زۆری بۆ فەرمانبەران هەیە و یەكێكە لە پرۆسە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق.


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار