جەلەولا.. له دوو تەقینەوەدا سەرۆک هۆزی عهززاویی و دووی دیكه كوژران

جەلەولا-KDP.info- ئهم بەیانییه لە سنوری ناحیەی جەلەولا، دوو تەقینەوە روویان دا، لە ئاکامدا سێ کەس بوونە قوربانی کە یەکێکیان سەرۆک هۆزی عهززاوییه.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا (عامر رەفعەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیسلاح کە نزیکەی ھەشت كیلۆمهتر لە جەلەولا دوورە، دوو بۆمب تەقیونهتەوە، لە ئاکامدا کەسێک گیانی لە دەست دا و دووی دیکەیش بریندار بوون.''
(عامر رەفعەت) گوتیشی، ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، یەکێکیان ناوی (شێخ راشد عەززاوی) کە سەرۆک هۆزی عەززاوییە و گیانی لە دەست داوە و، ئەوەی دیکە ناوی(مەھدی عەززاوی)یە کە موختاری ئەو گوندەیە و، ئەوەی دیکەش ئاسایشە و کوردیشە بە ناوی (عومەر شەوکەت) کە ھەردووکیان بریندارن.
ئهو دهڵێت، گوندی ئیسلاح سنوورەکەیان زۆر فراوانە و، تیرۆریستان بە ئاسانی دەتوانن دزە بکەنە ئەو ناوچەیە و پێشتریش، گوندێک لە نزیک ئەو ناوچەیە ھەیە بە ناوی خزێفە کە مۆڵگەی چەکدارانی گرووپی نەقشبەندی بووە.
بڵند ئیبراھیم




