پەرلەمانی عێراق حەوت پڕۆژهیاسا دهخاته بهر باسهوه

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دهڵێ، وابڕیارە بهرله نیوەڕۆی ئهمڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و، کارنامەی کۆبوونەوەش لە حهوت بڕگە پێکھاتووە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''سهعات10ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بدات، کارنامەی کۆبوونەوەش له حەوت برگە پێکھاتووە، لەوانە دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای نووسینگەی راوێژکاری زانستی و تەکنیکی لە وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیا و، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرژمێری و، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ھاندانی دکتۆرە بێهۆشكارهکان و، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پشتگیریی پزیشکی و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک، ههروهها خوێندنەوەی دووەم بۆ کارتی نیشتیمانی.''
(سلێڤانەیی) گوتیشی، سەرۆکی پەرلەمان گەشتی دەرەوەی کردووە، بۆیە زەحمەتە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سەرۆکوەزیران ئامادە بێت، لەکاتێکدا بڕیار بوو حەفتەی رابردوو بێتە پەرلەمان.
بڵند ئیبراھیم




