بزانە له كۆنگرەکە‌ی ئاكپارتیدا چۆن باسی قۆناغی چاره‌سه‌ری كراوە

ئانكارا-KDP.info- ئه‌مڕۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په 5ـه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و، 40هه‌زار كه‌سیش به‌شدارییان كرد. بۆ یه‌كه‌مجاریشه ئاكه‌په به‌بێ (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) كۆنگره ببه‌سێت..سه‌ره‌كیترین پرسیاریش له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه بوو كه له‌مه‌وبه‌دوا پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری چی لێ به‌سه‌ر دێت؟
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته بێت كه ئاكه‌په بۆ كۆنگره ئاماده‌ی كردبوو، قۆناغی چاره‌سه‌ری درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام مه‌رجی بۆ داناوه. به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی ئاكه‌په داینابوو، پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری ئه‌وكات ده‌گاته خاڵی كۆتایی كه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش چه‌كداریان نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا، بۆیه ئه‌و پرسه ڕێگه‌ی خۆی ون كرد.
له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا دروشمێك له باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ری به‌رز كرابووه‌وه و نووسرابوو (هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ین پرسی دیموكراسی و قوناغی چاره‌سه‌ری به‌ره‌و دواوه بڕوات). له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاكه‌په‌دا هاتووه: "گرنگترین پێویستییه‌كانی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوه و، تیرۆریش بچێته ده‌ره‌وه‌ی توركیا و چه‌كه‌كانیش بێده‌نگ بن. هه‌روه‌ها پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت، چونكه تا چەک هەبێت، قۆناغی چاره‌سه‌ری ناچێته پێشه‌وه".
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ریدا خوێندن به زمانی دایك به یاسا ڕێك بخرێت، ئه‌مه‌یش له‌و كاته‌وه باسی لێوه كرا كه له ڕێككه‌وتنەکەی 'دۆڵمه‌باخچە'دا قسه‌ی له‌سه‌ر كرابوو. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه دووباره بێته‌وه به‌ر باس و، بگاته خاڵی كۆتایی مه‌رجی سه‌ره‌كی ئەوەیە په‌كه‌كه چەک دابنێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئاكه‌په‌دا به ده‌نگی 1353 ئه‌ندامی كۆنگره (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو) بووه‌وه به سه‌رۆكی ئاكه‌په.
كارزان گلی




