داودئۆغڵو بوو به سه‌رۆكی ئاكپارتی
__2015_09_12_h17m27s34__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو) بە بەدەستهێنانی دەنگی تەواوی ئەندامانی کۆنگرەی ئاک‌پارتی، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرایەوە.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئانكارای پایته‌ختی توركیا، ئاكپارتی كه پارتی یه‌كه‌می توركیایه له حوكمڕانی، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ساز كرد كه شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش ئاماده‌یی ئه‌و كۆنگره‌یه بوو. بەگوێره‌ی ئەنجامەکان لەکۆی هەزار و 353 ئەندامی کۆنگرە، (داودئۆغڵو) ته‌واوی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بۆ جارێكی دیكه‌یش به سه‌رۆكی ئاكپارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.




