٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مانتارێك بۆ پێشمه‌رگه، داوایەکی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی كورد له ‌به‌غدا داوای له ‌سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا كردووە كیمیابارانکردنی پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە، بکرێتە بەڵگە و بەجیهانی بناسێنن.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەیامێكم ناردووە بۆ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و، بۆ ئەو وڵاتانەش كە لەناو هاوپەیمانەتی دژەداعشدان كە دەبێت هەڵوێستی جددیان هەبێت بەرانبەر بەو پێشێلكاریەی بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگە دەكرێت، وا داعش بە چەكی كیمیایی لە پێشمەرگە دەدات، كە ئەمەش كارەساتێكی زۆر گەورەیە؛ داوایشم كردووە بێجگە لە مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە كەرەستەی كیمیابەزێن بدرێت بە هێزی ێشمەرگە. داوایشم كردووە كە لێكۆڵینەوە بكەن و كێ بەرپرسە لە پێدانی ئەم چەكە كیمیایانە بە داعش ئاشكرای بكەن، چونكە ئەمە چەكێكی ئاسایی نییە. پێویستە لەو بابەتەدا هەڵوێستێكی ڕەسمی و نێودەوڵەتیان هەبێت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیشی دا كە: "پێویستە وڵاتانی هاوپەیمانی دژەداعش چارەسەری تەواوی ئەم قوربانی و بریندارانەی پێشمەرگە بكەن كە بەركەوتەی چەكی كێمیاوی داعشن و، بە کردەوە بێنە دەنگ."
گوتیشی: "لە نامەیەكدا بۆ (نیكۆلا) سەرۆكوەزیرانی ئوستراڵیا داوام كردووە با هەموو دنیا بزانێت وا داعش بە چەکی کیمیایی لە پێشمەرگە دەدا؛ دەبێ بکرێتە دیكۆمێنتێکی جیهانی."

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار