هه‌ده‌په له‌به‌رده‌م ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا

ئیستانبووڵ-KDP.info- له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا، خه‌ڵك و میدیا جیهانییه‌كان چاوه‌ڕوانی دوو ئه‌گه‌ری زۆر گرینگ بوون. یه‌كه‌میان ئایا هه‌ده‌په ده‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت؟ دووه‌میشیان ئایا ئاكه‌په بۆ جاری سێیه‌م ده‌توانێت به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێته‌وه؟
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م به به‌ڵێ بوو و، هه‌ده‌په توانی 13%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت و به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن به زیاده‌وه بشكێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ری دووه‌م نه‌هاته دی و ئاكه‌په نه‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێت. ناچار كرا كه له‌گه‌ڵ پارتیێكی ئۆپۆزسیۆندا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێكیاندا رێك بكه‌وێت و، ناچار توركیا پێی نایه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه بڕیاره له سه‌ره‌تا مانگی 11ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئاكه‌په و (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه بۆ هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران، 330كورسیی په‌رله‌مانی به ده‌ست بهێنن، تا بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنن و ده‌ستووریش بخه‌نه راپرسییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می وڵات له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕن. بۆ ئه‌مه‌شیان هه‌ده‌په رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بینی، واته ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په 9%ی ده‌نگه‌كانی بهێنابوایه، ئاكه‌په به ئاسانی ده‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی، خه‌ونه‌كه‌ی ئاكه‌په‌ی له گۆڕ ده‌نا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتیی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ده‌نگه‌كانیان تا ئاستێكی زۆر چاڕوانكراو بوو و، ترسیان له شكاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو، بۆیه ئاكه‌په نه‌یده‌توانی هه‌وڵی ئه‌وه بدات ده‌نگی ئه‌و 2 پارته بۆ خۆی رابكێشێت، ته‌نیا هه‌ده‌په بوو كه جێگه‌ی ئومێدی ئاكه‌په بێت.
به گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا، هه‌ر پارتیێكی سیاسی بیه‌وێت وه‌كو حزبێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بكات، پێویسته 10%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و رێژه‌یه به ده‌ست بهێنێت، ئه‌وكات ده‌نگه‌كانی هه‌مووی بۆ حزبی براوه ده‌چێت. بۆیه هه‌ده‌په هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌بوو 10%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت و دروشمی هه‌ڵبژاردنیشی (به‌ره‌و په‌رله‌مان) بوو. ئاكه‌په‌یش هه‌ستی به‌وه كردبوو كه 9%ی ده‌نگه‌كانی كه‌م كردووه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دا تا ده‌نگی هه‌ده‌په بكه‌وێته ژێر 10% بۆ ئه‌وه‌ی كه‌میی ده‌نگه‌كانی خۆی به ده‌نگی ئه‌وان پڕ بكاته‌وه، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش وا ده‌رنه‌چوو، ئاكه‌په دووچاری قه‌یرانێكی گه‌وره هات و نه‌یتوانی ببێت به‌و پارته‌ی 12 ساڵ به ته‌نیا حوكمی توركیای ده‌كرد.
پارتیی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كردبوو كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بكه‌وێته ژێر 10%ی ده‌نگه‌كانن ئه‌وكات ئاكه‌په ده‌بێته‌وه به حیزبی یه‌كه‌م و ده‌سه‌ڵاتدار و، ئه‌وانیش هه‌ر وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ده‌مێننه‌وه، بۆیه هه‌ندێك له لایه‌نگرانی جه‌هه‌په ده‌نگیان به هه‌ده‌په دا تا له رێگه‌ی هه‌ده‌په‌وه له خه‌ونه‌كه‌ی ئاكه‌په و (ئه‌ردۆگان) بده‌ن.
سه‌رۆكی جه‌هه‌په له ئیزمیر (مه‌حێدین ئاكبه‌ل) ده‌نگی به هه‌ده‌په دا و ئه‌وكات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو و لایه‌نگرانی جه‌هه‌په داوای ده‌ركردنیان ده‌كرد له‌و پارتییه، به‌ڵام (كه‌مال كلیچدارئۆغلو) به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه‌یش ده‌ریخست كه ره‌نگه پلانێكی جه‌هه‌په هه‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانیان ده‌نگ به هه‌ده‌په بده‌ن، تا به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئاخۆ له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یشدا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی جه‌هه‌په ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن؟ ره‌نگه ئه‌مجاره‌یان بڕیاره‌كه قورس بێت، چونكه شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ت زۆرێك له توركه‌كانی توڕه كردووه و، هه‌ندێكیش له هه‌ده‌په نیگه‌رانن و پێیان وایه تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵوێستێكی توندیان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه، بۆیه ره‌نگه ده‌نگی پێ نه‌ده‌نه‌وه.
(محێدین ئاكبه‌ل) له دیمانه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌نگ به هه‌ده‌په ناده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وان سه‌لماندیان پارێزه‌ری خاكی توركیا نین و هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، بۆیه هه‌رگیز ده‌نگیان پێ ناده‌مه‌وه.
هه‌ندێك پێیان وایه، كه رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له جه‌هه‌په‌وه بۆ هه‌ده‌په چوون، 1%ی ده‌نگه‌كانه و هه‌ندێكیش به زیاتری ده‌چوێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ریژه‌یه بێت كه باسمان كرد، هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆ هه‌ده‌په نابێت، یاخود مه‌ترسی نابێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌شكێنێت، چونكه له 13%ه‌وه ده‌بێت به 12%. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ترسه ئه‌و ده‌نگه ئه‌مانه‌تانه‌یه كه مه‌به‌ست لێی ده‌نگی توركه بێلایه‌نه‌كانه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ده‌نگ به هه‌ده‌په نه‌ده‌ن كه 4%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌یان پێكده‌هێنا، ئه‌وكات ره‌نگه ترس هه‌بێت كه هه‌ده‌په نه‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت. كه زۆرێك پێیان وایه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگه ئه‌مانه‌ته‌كان په‌شیمان نین له‌وه‌ی ده‌نگیان به هه‌ده‌په داوه.
راپۆرتی كارزان گلی




